شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور سەرناو: دکتاتۆر لەبارەی شیعر: ٢٠١٤/٣/٢٠ - هێلسنکی - لاپەڕەی ٢١٢ - نووسین: خالید قادری سەد مەخابن، لە مەڵبەندی پەریزدان پیاو ئەوەندە گیانمردەڵە و دڵپەڕپووت [١] بێ: بمرێ و جارێک نەچێتە ژوان، هەر ئاشقی کورسییەکی ڕەقوڕووت بێ! فەرهنگۆک ١. دڵپەڕپووت: پەڕپووت، شڕوو، نابووت، لەبەریەک هەڵوەشاوە و بێوەج و لە کەڵک کەوتوو/دڵپەڕپووت: دڵپەرێشان